AP ١٤٠٢ گوڵان ٤ ١٥:٢٧

ئەمیر دەریادار ڕەستگاری هەواڵی دا؛

هاک کردنی دوو فڕۆکەی سیخوڕی دوژمن لە سنووری ئاسمانیی ئێران

هاک کردنی دوو فڕۆکەی سیخوڕی دوژمن لە سنووری ئاسمانیی ئێران

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پیشەی ئەلکترۆنیکی ئێران رایگەیاند: دوو فڕۆکەی سیخوڕی دوژمن لە سنووری ئاسمانیی ئێران هاک کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار ڕەستگاری لە هاک کرانی دوو فڕۆکەی سیخوڕی دوژمن بە کەڵک‌وەرگرتن لە سیستەمەکانی شەڕی ئەلەکترۆنیک بەرهەم هاتووی ناوخۆی ئێران، هەواڵی دا.

ڕەستگاری وتی: ئەمڕۆ ئێمە بەرۆژترین و پێشکەوتووترین جۆرەکانی سیستەمی دۆزینەوە و کردەوەی بەرانبەر دژی باندەکانی فڕکانسی بەدەستمانەوەیە.

وتیشی: ماوەیەک لەمەوپێش فڕۆکەیەکی دوژمن لە سنووری ئاسمانیی FIR ی ئێمە دەسووڕایەوە و دەستی کردە بڵاو‌کردنەوەی شەپۆلی ئەلەکترۆنی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری ئێمە فرۆکەکەمان لە کار خست بەڵام فڕۆکەوانەکە پێی وابوو کە سیستەمەکەی تووشی کێشە بووە و پەیوەندی بە بنکەکەیەوە کرد و وتی: تووشی کێشە بوومە دەگەڕێمەوە، ئێوە ئەم وتووێژەمان هەڵگرتووە.

راشیگەیاند: بۆسبەینێ دوو فرۆکەی دوژمن هاتن کە هەر دوومان هاک کرد.

News ID 45785

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha